به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : کاربەدەستانی ئاسایشیی تورکیا ڕایانگەیاند:لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی قەزەل تەپەی پارێزگەی ماردین چێندرا بوو،سێ کەسی سیڤیل بریندار بوون.
کاربەدەستانی ئاسایشی تورکیا ڕایانگەیاند : ئەم بۆمبە لەسەر ڕێی ئۆتۆموبیلێکی هەڵگری پۆلیس لە ناوچەی قەزەل تەپە دانرابوو و کاتی تێپەڕینی ئۆتۆموبیلەکە تەقییەوە .
کاربەدەستانی ئاسایشیی تورکیا ئاماژەیان نەکردووەتە کوژراوانی شیمانەیی هێزەکانیان لەم تەقینەوەیەدا .
چوارشەممەی ڕابردووش لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لەسەر ڕێی ئۆتۆموبیلێکی سەربازی لە گەورەڕێیەکی پارێزگەی ماردین سەربازێک کوژرا و دوو کەس لەوانیش بریندار بوون .
شیاوی باسە ناوچەی کوردنشینی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دوابەدوای تەقینەوەی شاری پریسووس لە مانگی ژووئیەی دووهەزاروپازدە شایەتی تێکهەڵچوونی خوێناوی لەنێوان هێزەکانی ئەم وڵاتە و پەکەکەیە.